AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ١١:٢٦

ئایەتوڵا خامنەیی:

تازیەبارین بەڵام جۆری تازیەبارییەکەمان زیندوو و زیندووکەرەوەیە

تازیەبارین بەڵام جۆری تازیەبارییەکەمان زیندوو و زیندووکەرەوەیە

کۆمەڵێک لە هەڵکەوتە زانستییەکانی ئێران لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە هەڵکەوتە زانستییەکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆ بوونەوە.


کۆمەڵێک لە هەڵکەوتە زانستیەکانی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە هەڵکەوتە زانستییەکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی کۆبوونەوە.



ڕێبەری ئێران: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە پرسی لوبنان و شەهید نەسروڵڵا قسە دەکەم

ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ هەڵکەوتەکانی وتیان: ئێمە لە ئەم ڕۆژانە تازیەبارین؛ بەتایبەتی ئەمن بەڕاستی تازیەبارم. ڕووداوێک کە ڕووی دا، ڕووداوێکی بچووک نییە؛ نەبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕووداوێکی کەم نییە وبەڕاستی تازیەبارمانی کرد.

هەروەها زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی کە ئەم کەشە، کەشی تازیەباری گشتییە، ئەم دیدارەم دوا نەخست. ئەم دیدارە لە پێشەوە پلانڕێژی کرابوو و دەکرا دوابخرێت. بیرم کردەوە کە نابێت ئاوا بکرێت و چوون بەرەو لای هەڵکەوتەکان نابێت دوابخرێت. ئەم کۆبوونەوە پەیامێکی پێیە و ئەویش ئەوەیە کە ئەگەرچی تازیەبارین بەڵام تازیەی ئێمە بە واتای خەمۆک بوون و گۆشەگیری نییە. تزیەکەی ئێمە لە جۆری تازیەی سەیدوشەهەدایە، زیندوو و زیندووکەرەوەیە و بەرەو جووڵە و پێشکەوتن دەمانبات. دەمەوێت ئەو پەیامە لە دڵ و گیانی خۆمان بچێنین.

هۆکاری کێشەکانی ناوچەکە بوونی کەسانێکە کە بە درۆ پاگەندەی ئاشتی و ئاسایش دەکەن

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وتیان: دواتر لەسەر پرسی غەززە و لوبنان قسە دەکەم ئەگەر تەمەن بهێڵیت و بەس یەک وشە بڵێم و ئەوەی کە هۆکاری کێشەکانی ئەم ناوچە کە پڕە لە شەڕ و پێکدادان بەهۆی بوونی هەمان کەسانێکە کە پاگەندەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن، واتا ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی.

ئەگەر ئەوان شەڕیان لە ناوچەکە کەم بکەنەوە بێ گومان شەڕەکانیش لەناو دەچن و وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن خۆیان ئیدارە بکەن و بە ئاشتییەوە ژیان بکەن.

هەروەها وتیان: هەر ڕۆژێکەو وڵاتێک هان دەدەن . سەردەمانێک سەددام هان دەدەن و شەڕی ئێران و عێراق دروست دەبێت و ڕۆژێک ئەو و پاڵپشتەکانی نین و هاوکاری و دۆستایەتی نێوان دوو وڵاتەکە وەکوو ڕێپێوانی ئەربەعین پێک دێت. ئەوانەی کە لە ئەم ناوچەن و پاگەندەی ئاشتی دەکەن درۆ دەکەن و هەر ئەوانە هۆکاری سەرەکی کێشەکانن.

ئایەتوڵڵا خامنەی وتیشیان: هیودارین کە بە پشتی خودا و هەوڵی گەلی ئێران و بە هاوکاری گەلانی دیکە شەڕی دوژمنان لە ناوچەکە کەم ببێتەوە.

ئێران لە بواری هۆشدا لە ڕیزی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانە
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها لەسەر سەرەنج بە ڕاستییەکانی هەڵکەوتەکان لە ئێران، پاراستن و زیاد کردنی هەڵکەوتەکان و ئەرک و بەرپرسیارێتی آن قسەی کرد و وتیشیان: گرینترین بەستێن بۆ دروست کردنی هەڵکەوتە ئاستی هۆشیە و ئێران لە بواری ئاشتی هۆشدا لە ڕیزی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانە.

گرینگترین ئەرکی هەڵکەوتەکان پێکهێنانی بزووتنەوەی نوێی زانستیە
ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە گۆڕانکارییە خێراکانی زانست لە.جیهان ،هەڵکەوتەکانی بۆ بزووتنەوەی زانستی بانگهێشت کرد و جەختیان کرد: ئێران پێویستی بە بزووتنەوەی نوێی زانستی هەیە کە ئەوە ئەرکی هەڵکەوتەکانە کە بۆ خۆی دەبێتە هۆی بردنەوە و پێشکەوتن لە دوژمن و ئەوەی کە دوژمن دەستی لە گورز وەشاندن لە خەڵکی غەززە و زاحیە کورت دەبێتەوە.

News ID 52032

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha